دیمهنێكى خوله‌كه ... وێنه: نه‌خۆشخانه‌ى شه‌قڵاوه
په‌رستارانى هه‌ریر فێرى ئامێرێكى نوێى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەرستارانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر خولێكی راهێنانی فێربوونیان له‌سه‌ر دوو ئامێرى ته‌ندروستى بۆ كرایه‌وه، كه یه‌كه‌مجاره له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌یانه‌وێت بیانخه‌نه كار.
هەردوو ئامێره‌كه بریتین له هێڵکاری دڵ (ECG) و Monitor كه رۆژى 11.5.2023 سه‌نته‌ری پەرەسەندنی په‌رستاری و مامانی كه به NMDC ناسراوه، بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ى دابینكردبوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نه‌خۆشخانه‌ى شه‌قڵاوه، ئامێری Monitor یه‌كه‌مجاره له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ و تەواوی داتا‌و زانیاری نەخۆش تۆمار دەکات.
لە ماوه‌ى دووساڵی رابردوودا نەخۆشخانەی هەریر، لە رووی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی بەشی نوێی فریاکەوتن و دابینکردنی ئامێری پێشکەوتوو بۆ خزمەتکردنی زیاتری نەخۆش زۆر به‌ره‌وپێشچوونى به‌خۆوه بینى.