چوار کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید

رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سنوری داقوق و تازەخورماتوو روویداوەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بە سەختی بریندارە.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جیتا و تۆیتا کامیری روویداوە، کە دەکەوێتە سنوری کەرکوک

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بو 964ـی وت، دەستبەجێ دوو کەسیان گیانایان لەدەستداوە و لەکاتی گواستنەوەی سێ بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە دوانی دیکەیان گیانیان لەدەستداوە ئێستا یەکێکیان بەسەختی بریندارە

پێداچوونەوە: توانا نەقی