بنکەی تەندروستی خازر کە پشکنینی لێدەکرێت لە بەردەڕەش. وێنە:964+
دووبارە پشکنینی هاوسەرگیری لە بەردەڕەش کرایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
پێنج رۆژ بوو دەستگیراندارەکانی دەڤەری بەردەڕەش، دەرگای بەشی پشکنینیان لێ داخرابوو، بەناچاری دەبوو بچن بۆ قەزای ئاکرێ.
نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بۆ 964 وتی، “لە دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە، کەرەستەی تایبەت بە پشکنینمان نەمابوو، بەدیاریکراوی سرنج و ئەو قاوغەی خوێنی تێدەکرێت نەمابوون”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش ئەوەشی وت، مانگانە لە تەندروستی دهۆکەوە ئەو کەرەستانەمان بۆ دێت، بەڵام ئەمجارە لە کۆگاکانی دهۆکیش نەمابوو.
بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی بەردەڕەش، هەفتانە چوار رۆژ پشکنین بۆ دەستگیرانداران دەکەن، لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە، رۆژانە لە کاتژمێر 4:00 بۆ 7:00ی ئێوارە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی