964 زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی گه‌نجه كورده‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌خاته‌ڕوو
+964
رێژوان قادر – سلێمانی
برایه‌كی ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی له به‌ریتانیا كوژراوه، زانیاری ورد له باره‌ی براكه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، ره‌تیشیده‌كاته‌وه به مووس ملیان بڕیبێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی سلێمانی به ناوی هه‌ردی محه‌مه‌د له به‌ریتانیا كوژرا، وا بڵاوكرایه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به مووس ملیان بڕیوه، به‌ڵام هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د، كه برای ئه‌و گه‌نجه‌یه بۆ 964 قسه‌ی كرد و ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئاشكراشی كرد، تا شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه و قسه‌یان كردووه.
هه‌ڤاڵ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كات، هێشتا نازانن كێ برایه‌كه‌یان كوشتووه و له‌به‌ر چی بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، براكه‌ی به نیاز بووه دوكانێك دابنێت.
له سۆشیال میدیا وابڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردی هاوسه‌ره‌كه‌ی پاكستانی بووه و به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڤاڵی برای ده‌ڵێت له‌م باره‌یه‌وه زانیاری‌یان نییه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا