هێشتا چه‌ند گوندێكى بنارى قه‌ندیل رێگاكانیان داخراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێشتا رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل به ته‌واوى پاكنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه و شاره‌وانیى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت 5%ـى رێگەكان ماون.
له سنوورى بنارى قه‌ندیل 67 گوند هه‌ن، به‌هۆى باران و لافاوه‌كه‌ى زستانى رابردوو رێگەى زۆربه‌یان تێكچوون و داخران، ته‌نیا رێگاى پیاده بۆ ئه‌و گوندانه هه‌بووه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل، به 964ـى وت، به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كان كردووه، وتیشی، “ئەگەر گوندێک تەنیا دوو ماڵی تێدا بووبێت، ئێمە خزمەتگوزاری پێویستمان پێیان گەیاندووە”.
به قسه‌ى هاوسه‌رۆكى شاره‌وانی، بناری قەندیل ناوچەیەکی بەرفراوانە نزیكه‌ى سێ مانگه خه‌ریكی نۆژەنکردنەوە و چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى گونده‌كانن، ده‌شڵێت “تا ئێستا نزیكه‌ى 55 گوند رێگاکانیان خاوێنکراوەتەوە و هیچ ئاستەنگیەک نییە لە رێگاکاندا، واتا 95%ـی خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی رێگاکان تەواو بووه”.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
پێشتر، ئارام محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانی قه‌ڵادزێ بە 964ی وتبوو ”شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له رووى ئیدارى و كارگێڕییه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕینه‌وه نییه و شاره‌وانییه‌كه سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت ئامێر و پێداویستییه‌كانى ئه‌و شاره‌وانیه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دابین دەکرێت”.