کام مامۆستایانە بەبێ مەرج دەهێنرێنەوە ناو شار؟

964+

توانا نەقی

ئەو مامۆستایانەی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن و لە قۆناغی چارەسەر کردندان و لە دەرەوەی شارەکان دەوام دەکەن دەهێنرێنەوە ناو شارەکان.

وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوی ژمارە 353 بەرواری 17.8.2023 کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، سەبارەت بەو مامۆستایانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە چەند بڕێرێکی دەرکردووە.

هەر مامۆستایەک بە پێی راپۆرتی پزیشکی شێرپەنجەی هەبێت بە بێ رەچاوکردنی ساڵی خزمەتی لە دەرەوەی شار دەهێنرێتەوە ناو شار بەمەبەستی نزیکی شوێنەکەی بۆ چارەسەرکردنی پێویست.

هەروەها لە کۆی ئەو بەشە وانانەی بە پێی یاساو رێنماییەکانی وەزارەت دانراوە شەش بەشە وانەی بۆ کەمدەکرێتەوە.

ئەو مامۆستایانە دەبێت راپۆرتی پشتڕاستکراوەی هەرسێ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی و نانەکەلی لە هەولێر و ئازادی لە دهۆک تایبەت بە شێرپەنجەیان هەبێت.