شارەوانی سلێمانی: لەو پڕۆژانە بەرپرس نین بێ تەواوبوونی مۆڵەت یەکە دەفرۆشن

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەو پڕۆژانە بەرپرس نین کە بەبێ تەواوبوونی مۆڵەتی کۆتاییان یەکەکانیان دەفرۆشن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە نووسراوێکی بۆ وەبەرهێنانی سلێمانی کردووە کە ئاگاداریان بکاتەوە لەو پڕۆژانەی یەکە دەفرۆشن و هێشتا مۆڵەتی کۆتاییان نەهاتووەتەوە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رۆژانە هاوڵاتیان دەچنە لایان و باسی کێشەکانیان دەکەن لەگەڵ ئەو پڕۆژانە.

وتیشی، “ئێمە بەرپرسیار نین و پێویستە هاوڵاتی بەر لە کڕینی یەکەکەی خۆی بەدواداچوون بکات بەتایبەت لە وەبەرهێنانی سلێمانی”.