هەڵمەتەکە بەردەوامە
خانەقین لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە
964+
زینوێ حەسەن
زبڵ و خاشاک لە بەشێکی گەڕەکانی ناو شاری خانەقین بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و ئێستا هەڵمەتێکی پاککردنەوە لەلایەن شارەوانییەوە دەستی پێکردووە..
ئەمرۆ یەکشەممە، لە خانەقین هەردوو شارەوانی دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زبڵ خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکان.
غەسان شوکر سەرۆکی شارەوانی خانەقین سەربە حکومەتی عێراق بە 964 وت، رۆژانە لە نێوان 100 بۆ 150 تۆن زبڵ و خاشاک لە تەواوی خانەقین کۆدەکرێنەوە، بەشێکیشیان پاشماوەی دوکانی گەرەکەکانە .
سۆران عەلی، سەرۆکی شارەوانی قەزای خانەقین سەربە هەرێم بە 964ـی وت، کارمەندانی ژینگە پارێزی بەردەوامن لە هەڵمەتی پاکردنەوەی شەقام وگەڕەکان و ناو بازاڕ، ماوەی سێ رۆژە کارمەندانی ژینگە پارێزی هەردوو لا بەردەوامن لە خاوێنکردنەوە.
کۆبوونەوەی ئەو زبڵ و خاشاکە بەشێوەیەکی زۆر لە بازاڕ و کۆڵانەکانی خانەقین سیمایەکی ناشرینی بە شارەکە بەخشیوە، بۆیە لەلایەن هەردوو شارەوانی قەزاکەوە ئەو هەڵمەتە دەستپێکراوە بۆ پاکردنەوەیان.