زۆربەی گوندەکانی شارباژێر بێ کارەبای مۆلیدەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دانیشتوانی ناوچەی شارباژێڕ گلەییان لە دۆخی کارەبا هەیە، بەڕێوەبەری کارەبای ناوچەکە دەڵێت، بەهۆی نەبوونی مۆلیدە هەموو گوندەکان بێ کارەبا دەبن.

عەبدوڵا قادر دانیشتوی گوندی کێلێیە بە 964ی وت، دۆخی کارەبای گوندەکەیان خراپە، ئەو کاتانەی کارەبای نیشتمانی نیە، دەبێت بێ کارەبا دابنیشن.

دانا قادر بەڕێوەبەری کارەبای ماوەت بە 964ی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی موەلیدە لە گوند و ناحیەکاندا، لە کاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی چەند کاتژمێرێک بێ کارەبا دەبن، تەنیا لە قەزای چوارتا مۆلیدە هەیە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کارەبای ماوەت، دابەشکردنی کارەبا ناوەندییە، لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی کارەبا دێتەوە تا کاتژمێر 3:00ی ئێوارە لەو کاتەوە دەکوژێتەوە، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دێتەوە بۆ کاتژمێر 5:00ی بەیانی.

لە سنووری قەزای ماوەت، شەش هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، سەرجەم گوندەکانی ئەو سنورە کارەبایان پێگەیشتووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی