دوو قوتابخانەی ئامادەیی سلێمانی نۆژەندەکرێنەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە لایەن کۆمپانیای ڤیژن ئیجوکەیشنەوە هەردوو ئامادەیی سۆلاڤ و سەڵاحەدین لە سلێمانی نۆژەندەکرێنەوە.

کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی سۆلاڤی کچان دەستیپێکردووە و بۆ قوتابخانەی سەڵاحەدینیش پەروەردەی سلێمانی سەرقاڵی ئامادەکردنی دەرخستەیە بۆی.

عومەر محەمەدئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایە یەکەمجارە لە شاری سلێمانی قوتابخانە نۆژەن بکاتەوە و پێشتر لە هەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە هەمان کاری کردووە.

وتیشی، زۆرینەی بینای قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوە هەیە.

کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن لە ساڵی 2018 دامەزراوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمپانیاکە جگە لەوەی پاڵپشتی دارایی بەردەوام بۆ چەندین زانکۆ و قوتابخانە دابین دەکات، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، رۆڵێکی گرنگيش دەگێڕێت لە هاوکاریکردنی قوتابخانە حکومییەکان لە رێگای نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.