هاتوچۆی سۆران تەنیا کامێرای چاودێری سەفەری هەیە

964+

ئاسۆ وەرتی ــ سۆران

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیچ کامێرایەکی جێگیری چاودێری هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نییە، ئەوەی هەیە سەفەرییە و لەناو ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا لە شەقامەکان دادەندرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاتوچۆ، کە کامێرای تێدا دادەنێن رۆژانە لەسەر شەقامە جیاوازەکانی ئیدارەکەدا دەبیندرێن.

موحسین تەحسین، بەرپرسی راگەیاندنی هاوتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، ” دەرخستە و کەشف بۆ هەندێک شوێن کراوە بۆ دانانی کامێرای هەمیشەیی بەڵام  تاکو ئێستا  جێبەجێ نەکراوە”.

964 سەبارەت بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ پرسیاری کرد و بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سۆرانیش وتی، “تەنیا شوێنێک ئەو کامێرایەی لێ دابندرێت جوتسایدی نوێی سپیلک بۆ خەلیفانە”.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێل بوونیان هەیە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد