مۆز میوەی بەیانیانە

+964

خواردنی مۆز لە ژەمی بەیانیان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت، بەهۆی بەرزی رێژەی شەکر لەو میوەدا کە دەگاتە لە %25.

مۆز بەهۆی تامە شیرینەکەیەوە بژاردەیەکی باش دەبێت لە بەیانیان و دەکرێت هەموو رۆژەکەت شیرین بکات چونکە رێژەیەکی زۆری ڤایتەمین B6 ی تیادایە و دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک و دەروونت و بەهێزبوونی سیستمی بەرگری لەشت.

بەشێوەیەکی گشتی مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم، سوودی بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان هەیە.

بۆ پاراستن و جوانکردنی پێست مۆز رۆڵی خۆی دەبینێت و پێست دەپارێزێت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

مۆز میوەیەکی بەناوبانگە، داری مۆز لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێت، وڵاتی هیندستان خاوەنی زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی مۆزە، ساڵانە لەو وڵاتە زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن مۆز بەرهەمدێت.