یاری نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و حدود. وێنە :964
3-1
نەورۆز شکستێکی تری تۆمارکرد
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە خولی تازەپێگەیشتووانی یانە پلە نایابەکانی عێراق، یانەی نەورۆز بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر بە حدود شکستیهێنا.
یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانە پلە نایابەکانی عێراق دەستیپێکرد. یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای زانکۆ میوانداری حدودی کرد، تایمی یەکەم لە خولەکی یەکەم راستی ستار یانەی نەورۆزی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، بەڵام دواتر یاریزانانی میوان باشتر دەرکەوتن و توانیان سێ گۆڵ لە رێگەی هەریەک لە محەمەد عەبدولباقی لە خولەکی 55 و یاسین عودەی لە خولەکەکانی 63 و 93 تۆماربکەن و یارییەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن و یانەی نەورۆزیش رووبەروی شکستێکی نوێ بووەوە، بەم دۆڕاندنە یانەی نەورۆز بە کۆی تەنیا یەک خاڵ لە دوا پلەی ریزبەندی کۆمەڵەکەیدایە.