بە ئاڕاستەی مێرگەپان تەشەنە دەسەنێت

چوار کاتژمێرە ئاگر لە سنوری قەزای دوکان کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە نزیک کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگر لە دۆڵی سوورداش کەوتووەتەوە لە سنوری قەزای دوکان، بەڵام هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان بە 964ـی وت، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە کە دۆڵی سوورداشی بەتەواوی گرتووەتەوە.

هەروەها ژمارەیەک کەرەڤانەی کەمپی ئاوارەکان سووتاوە کە پێشتر تێیدا نیشتەجێبوون، بە وتەی قایمقام بێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی دوکان و سلێمانی و خەلەکان و سوورداش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بەگوێرەی سۆراغی 964، ئاگرەکە بە هەردوو ئاڕاستەی دوکان و مێرگەپان تادێت تەشەنە دەسەنێت.