هەینیە و رۆژی خنکانە: منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا
964+
میلاد جەلال
کاتژمێر 5:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، منداڵێک لە بەنداوی دێوانەی سنوری قەزای دەربەندیخان خنکاوە و دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا ئینجا دۆزراوەەتەوە و دەرهێندراوە.
وادیارە منداڵەکە تەمەنی نزیکەی 13 ساڵ بێت
کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە964ـی وت، “منداڵەکە تەمەنی نزیکەی 13 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ دوو ھاوڕێی دیکەی ھاتوونەتە سەر بەنداوەکە”.
وتیشی، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای دەربەندیخان کراوە.
تەنیا ئەمساڵی 2023 و تا ئێستا، لە هەرێمی کوردستان سەروو 60 کەس لەناو ئاودا خنکاون.