لەشجوانی سلێمانی خۆی رێکدەخاتەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

بە کردنەوەی پاڵەوانیەتی لەشجوانی بۆ هەموو ئاستەکان لقی سلێمانی فیدراسیۆنی لەشجوانی کوردستان پلانی زیاتر پێشخستنی ئەو یارییە هەیە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستەی پێشوو، هەروەها دەستبەکاربوونی ئەندامانی نوێی فیدراسیۆنەکە، پلانیان هەیە خول و پاڵەوانیەتی رێکبخەن بۆ هەموو ئاستە جیاوازەکانی یاری لەشجوانی.

بریارە لقی سلێمانی فیدراسیۆنی لەشجوانی کوردستان لە مانگی داهاتوودا دەست بە چالاکییەکانی بکات و لە بەرنامەشدایە سەرەتا پاڵەوانیەتییەک بۆ یاریزانانی ئاستەکانی پێشکەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان ئەنجامبدات.

زانا عەبدوڵا، سەرۆکی لقی سلێمانی بە 964ـی وت، یاری لەشجوانی لە شاری سلێمانی هەوادارێکی زۆری هەیە و لەسەر هەموو ئاستەکانیش پاڵەوانیان هەیە، بۆیە لە پلانماندا هەیە خزمەتی زیاتری ئەو یارییە بکەین.

دەشڵێت: بە نیازین لە داهاتوودا خولی بەهێزکردنیش بۆ راهێنەران و ناوبژیوانان ئەنجامبدەین.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق