سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا

964+

فەرمان سادق

بەتۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵ لە گەڕەکی هەوارە بەرزەی دەربەندیخان پێنج کەس دەستگیركران.

ئەو پێنج کەسەی دەستگیرکراون، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەربەندیخان بووە.

بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، ئەو پێنج کەسەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارکراون بە دزینی سەرە مەنهۆڵ.

ئەو پێنج کەسە تۆمەتبارکراون بە دزینی 42 سەرە مەنهۆڵ و دزینی مۆلیدەی کارەبا و ماتۆڕی ئاو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەرەبەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرە مەنهۆڵ لە سنوری قەزاكە تۆماركرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

زیاتر دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران : بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.