حەسەن هەیاس “دوسد دیرم هەناسەگەم”ـی بڵاوکردەوە

964+

زینوێ حەسەن

هونەرمەند و گۆرانبێژ، حەسەن هەیاس بەرهەمە نوێکەی بەناوی “دوست دیرم هەناسەگەم” بە زاراوەی کەڵهوڕی  بڵاوکردەوە.

تێکستی و ئاوازی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نوسراوە، وەحید کرماشانی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە

ئەم بەرهەمەی لە چەناڵی یوتوبی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی هونەرمەند لە گۆرانییەکانی ئەلبومی نیشتمانە.

حەسەن هەیاس، هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی شاری خانەقینە خاوەنی چەندین ئەلبوم و دەیان گۆرانی تۆمارکراوە.