با پەنیر لەسەر خوانی بەیانیانت بێت
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
گەر سوودەکانی پەنیر بزانیت لەمەودوا هەرگیز خوانی بەیانیانت بێ پەنیر نابێت و رۆژەکەت بە خواردنی پەنیر دەستپێدەکەیت.
پەنیر جگە لە تامە خۆشەکەی سوودیشی زۆرە بە تایبەتی بۆ دڵ، خواردنی پەنیر بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەیانیان دڵ و دەمارەکانی دڵ تەندروست دەکات و دەیانپارێزێت.
بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆری ڤایتەمین B-12 دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک و لە پووکانەوە دەیپارێزێت.
پەنیر بۆ تەندروستیی ددان باشە و بەھێزیی ددانەکان دەپارێزێت، ھەروەھا ناھێڵێت ددان کلس بگرێت و لە کلۆربوونی ددانیش، دوورت دەخاتەوە.
پەنیر یەکێکە لە پێکهاتەکانی شیر پاش ئەوەی لەگەڵ هەندێک لە ئەنزیمات تێکەڵ دەکرێت، ئەو ئەنزیماتانەش لە ریخۆڵەی ئاژەڵدا هەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەو ئەنزیمانە وا دەکات شیر کرداری مەیین و پەیت بوونی بێتە سەر پێش هەرسکردن، جا مرۆڤ ئەو کارە لە دەرەوەی گەدەی ئاژەڵ ئەنجام دەدات تاوەکو پەنیر دروستبکات. پەنیر جۆری زۆرە لای فەڕەنسیەکان دەگاتە نزیکەی ٣٦٥ جۆر.