ئەوقاف هەواڵی خۆشی پێیە و تەندروستییش رێگریی دەکات

+964

ژووری هەواڵ

– ئەوقاف هەواڵێکی خۆشی راگەیاند بۆ ئەوانەی بە نیازی حەجکردن و زیارەتی ماڵی خودان، به‌م زووانه‌ ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات.

– پێنج کوڕی گەنج کچێکیان رفاندبوو، ئەمڕۆ پۆلیس هەر پێنج کەسەکەی گرت و کچەکەش بەم زوانە دەدرێتەوە بە کەسوکارەکەی.

– سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم موڵکە بەکرێدراوەکانی بەئەلیکترۆنی دەکات و سەرژمێریان دەکات.

– وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا، ئیتر هیچ میدیایەک بۆی نییە بچێتە ناو نەخۆشخانە تایبەتەکەوە و نابێ وێنە و ڤیدیۆی نەخۆش بگرن.

– لە دهۆک پیاوێک ئەم بەیانییە کاتێک خەریکی دەستنوێژ شوشتن بوو کۆچی دوایی کرد.