هەسەدە کوژرانی “ئەمیرێکی داعش”ـی راگەیاند

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ھێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدە، کوژرانی “ئەمیرێکی داعش”ـی بە هاوکاری ھێزەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023، ھەسەدە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ کێوماڵکردنی چەند ناوچەیەک لە چەکدارانی داعش و پاشماوەکانیان، بە ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان و دژەتیرۆر CTG، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە شاری رەققەی سوریا کوشتووە.

راشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی “ئیبراھیم عەلی”یە و بە “ئەبی موجاھید” ناسراوە و “ئەمیری گشتیی ناوچەی رۆژھەڵات” بووە.

هەسەدە ویستویەتی ئەو ئەمیرەی داعش دەستگیر بکات، بەڵام خۆینەداوە بەدەستەوە و لەئەنجامدا کوژراوە.

ھەر بە پێی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، لە کاتی کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعشدا، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازییدا گیراوە.