هەڵبژاردەی بالەی عێراق. وێنە : سۆشیال میدیا
هەڵبژاردەی بالەی عێراق گەیشتە ئورمیە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تی ئاسیا، شاندی هەڵبژاردەی بالەی عێراق گەیشتنە شاری ئورمیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە شاری سلێمانی کەمپێکی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا، درەنگانێکی شەوی رابردوو شاندی هەڵبژاردەی بالەی عێراق گەیشتنە شاری ئورمیە له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
پاڵه‌وانیه‌تیی باله‌ی وڵاتانی ئاسیا له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه 18 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شدار ده‌بن.
عەلی تەها یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە ئێرانەوە بە 964ـی وت، شەوی رابردوو گەیشتوونەتە شاری ئورمیە و تیپەکە دوای پشوودانێکی باش، ئێوارەی ئەمڕۆ دەست بە مەشقەکان دەکات.
وتیشی، ئامادەکاری باشیان کردووە و پێش دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، ئەگەر بڕەخسێت یاریی دۆستانەش دەکەن.
بریارە لە رۆژانی 19 تا 26ـی ئەم مانگە پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق سێ یاریزانی کورد لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتوون لە عەلی تەها و محەمەد مەحمود و نەوزاد شێرزاد.
عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمدایە لە تەک هەڵبژاردەکانی هۆنگ کۆنگ و ئێران یاریی دەکات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا