له سۆران چوار كه‌س له ناو ئهسانسۆرێكدا رزگار كران
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمشەو “چوارشه‌ممه 16.8.2023، لە سەنتەری قەزای سۆران چوار کەس لە ناو ئەسانسۆرێک بۆ ماوه‌ی زیاتر له کاتژمێرێك گیریان خوارد، دواتر رزگار كران.
ره‌وه‌ند هاودیانی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سۆران به 964ی وت، چوار كه‌س، كه پیاو و ژن و دوو منداڵ بوون و یه‌ك خێزانن، له ناو ئه‌سانسۆری یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی سۆران به‌هۆی تێكچوونی كاره‌بای باڵه‌خانه‌كه، زیاتر له كاتژمێرێك گیریان خواردووه و له ناو ئهسانسۆرهكهدا مابوونه‌وه.
وتیشی، دواتر به هه‌وڵ و ماندووبوونی تیمێكی هونه‌ریی كۆمپانیایه‌كی دانانی ئه‌سانسۆر ته‌واوی خێزانه‌كه رزگاركران و ته‌ندروستیشیان باشه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له دهۆك له كاتی كاركردن له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا، ئه‌سانسۆرێك كه‌وت و دوو كرێكار بریندار بوون.