ئەفسەرێک بە دەمانچەکەی خۆی کەوتە نەخۆشخانە

964+

توانا نەقی

لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار کەسێک بە فیشەکی دەمانچەکەی خۆی بریندار دەبێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، کەسەکە ئەفسەرێکی پێشمەرگەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەو، ئەو کەسە یەکسەر براوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار پاشان بەهۆ سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

دەشڵێت، کەسەکە رائیدی پێشمەرگەیە لە لیوای سێ، دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و فیشەکی لەدەست دەرچووە لە ئەنجامدا خۆی بریندار کردووە.

ئیستا بە بڕیاری دادوەر دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە لەسەر رووداوەکەش پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.