په‌تایه‌ك سه‌رى مریشكه‌كانى خواردووه
ئامارێكی دیكه‌ى ترسناك له‌باره‌ى مرداربوونه‌وه‌ى مریشك بڵاوده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، ئامارێكی دیكه‌ى ترسناك له‌باره‌ى مرداربوونه‌وه‌ى مریشك له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مجاره‌ش به‌هۆى ڤایرۆسی نیوكاسڵه‌وه، زیاتر له هه‌شت ملیۆن مریشك مرداربوونه.
رۆژى 10.7.2023 سه‌رۆكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه رایگه‌یاندبوو، كه به‌هۆى ڤایرۆسێكه‌وه %50ـی مریشکی کێڵگەکانی پەلەوەر مرداربوونه.
ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانى سلێمانى باسیده‌كات، ناوى (ئای بی نیوکاسڵ) و زیاتر تووشی ئه‌و مریشكانه ده‌بێت كه لە قۆناغی پێگەیشتن دان.
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بۆ 964 ئامارێكی نوێی مرداربوونه‌وه‌ى مریشكى ئاشكرا كرد، كه له‌ماوه‌ى ته‌نیا 40 رۆژدا، زیاتر لە هەشت ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان مرداربوونەتەوە، هۆكاری ئه‌مجاره‌شیان بۆ پەتای نیوكاسڵ دەگێڕێتەوە كه تووشی مریشكه‌كان بووه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و ژماره‌یه‌ى باس له مرداربوونه‌وه‌ى مریشكه‌كان ده‌كه‌ین ته‌نیا له سنوورى سلێمانى نیه، به‌ڵكو له هه‌ولێر و دهۆك و ته‌واوى هه‌رێمی كوردستانه”.
سەرۆكی كۆمەڵە، گله‌یی له حكومەتی هەرێم ده‌كات كه تائێستا كاری له‌سه‌ر وه‌رگرتنى نمونەی خوێن لە مریشكی نەخۆش نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى لە تاقیگەیه‌كى پێشكەوتودا جۆری نەخۆشییەكە دیاری بكات و ڤاكسینى بۆ دابین بكات.
وتیشی “پێویستە حكومەت هەستێت بە دابینكردنی ڤاكسین تا كێشەكان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكات، بەڵام بەداخەوە حكومەت تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی نەناوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه ئەو ڤایرۆسە تووشی مریشكه‌كان ده‌بێت، یەک جۆر ڤاکسینی پێویسته، بەڵام لە کوردستان 20 جۆری ڤاكسین هەیە و حکومەت کۆنترۆڵی ناکات.
پێشتر، هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، كه %50ـی پەلەوەرەکانى پێشتر لە هەرێمی کوردستان مرداربووبنەوە.
فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ 964ـی باسیکردبوو كه “مرداربوونەوەی پەلەوەر دەکەوێتە سەر چۆنێتی بەرهەمهێنانی کێڵگەکان و شێوازی بەخێوکردنیان”.
ئه‌وكات، فیراس سدیق بۆ سەلماندنی قسەکەی نرخی مریشکی بە بەڵگە هێنابووەوە، كه ئەم رۆژانە مریشک هەرزانترە لە ماوەی رابردوو “ئەگەر نیوەیان مردارببنەوە خۆ کیلۆی مریشک دەگاتە 15 هەزار دینار”.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 889 پرۆژەی کێڵگەی بەرهەمهێنانی پەلەوەر هەن، كه ساڵانە لەنێوان 250 بۆ 270 هەزار تۆن مریشک بەرهەمدێت، لەکاتێکدا کۆی پێویستی بۆ تەواوی ساڵەکە 147 هەزار تۆنە.