رێگاى هامڵتۆن ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كان ده‌گۆڕێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئه‌مڕۆوه‌، به‌شێكى رێگاى سه‌ره‌كى هامڵتۆن ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كان ده‌گۆڕێت و قایمقامی چۆمانیش هۆكاره‌كه‌ى روونده‌كاته‌وه‌.

سواره‌ ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان، بڵاویكردووەتەوە، شوفێران و سەرجەم خەڵکی قەزای چۆمان، ئاگادار دەكەنەوە، كه‌ رۆژانی 16 و 17ـی ئه‌م مانگه‌، بە هۆکاری  دووبارە قیڕتاوکردنەوەی بەشێكی تر  لە رێگای  هامڵتۆن، ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئوتومبێله‌كان ده‌گۆڕدرێت.

لە سنووری گوندی رەزان، لای سەروو ئاڕاستەی گەڕانەوە لە حاجی ئۆمەران و چۆمان بۆ  سۆران دەگۆڕدرێت، بۆ رێگای رەزان – داروسەلام.

كاتى گۆڕینى ئاڕاسته‌كه‌ش لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاکو  8:00ـی شەوه‌وه‌ ده‌بێت.

قایمقام داواكارە لە شوفێران هاوکاری تیمەکانی قیڕتاوکردن و پۆلیسی هاتووچۆ بن  لەم دوو رۆژە بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌ سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌بچن .