رێکخراوێک: لە سێ ساڵدا 11 هەزار گەنجی سلێمانی کوردستانیان جێهێشتووە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بە پێی ئاماری رێکخراوێکی بواری گەنجان، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 11 هەزار گەنج لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە.
سەنتەری پەرەپێدانی لاوان، لە ساڵڕۆژی لاوانی جیهاندا رایگەیاند، “لاوان و گەنجانی هەرێمی کوردستان دۆخێکی دژوار و پڕ لە قەیران و بێکاری بەڕێ دەکەن”، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی 11 هەزار گەنج لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
لە بارەی هەولێر و دهۆک، رێکخراوەکە دەڵێت، لەو دوو پارێزگایەش کۆچی لاوان و گەنجان بەردەوامە.
“لاوان ئێستا لەوپەڕی بێئومێدیدان و ساڵانە هەزاران گەنج و لاو خۆیان دەخەنە بەر رێگەی ئیجە و مەرگ و نیشتیمان جێدەهێڵن”، سەنتەری پەرەپێدانی لاوان وا دەڵێت.
لە رێکەوتی 17.12.199، كۆمەڵەی گشتی UN بڕیاری ژمارە (54 لەسەر 120)ـی دەركرد و تێیدا رۆژی 12ـی ئابی هەموو ساڵێكی بە رۆژی جیهانی لاوانی ناساند.