سبەی پلەیەک گەرمی دادەبەزێت، بەڵام تۆز و خۆڵ دەبێت

964+

فەهمی نەبی

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە سبەی سێشەممە تۆزێکی کەم لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو چەند پلەیەک دادەبەزن.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەمجۆرەیە:

ئەمڕۆ دووشەممە 14.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە سنوورى پارێزگاکانى کەرکوک و سلێمانى بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا لە هەندێ کاتدا .
خێرایى با / مام ناوەند ( 15 – 25) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت.

هەولێر : 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 44 پلەى سیلیزى
دهۆک : 45 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى

سبەى سێشەممە 15.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم .
خێرایى با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) کم /ک دەبێت، هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 44پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 45 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى