رۆژانە 85 حاڵەت هەبووە

لە 7 مانگدا 19 هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

964+

فەرمان سادق

لە ماوەی کەمتر هەشت مانگدا 19 هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق روویانداوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، بەراور بە پارساڵ بە رێژەی 20% کەمی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق، ئاماری حەوت مانگ و 13 رۆژی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە کە 19 هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.

بەپێی ئەو ئامارە بێت، رۆژانە لە عێراق 85 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.

عەمیدی پۆلیس، جەودەت عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بەراورد بە پارساڵ بە رێژەی 20% رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەمیان کردووە، ئەمەش بەهۆی هەوڵەکانیان لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پشتبەستن بە رێکارە نوێیەکانی رێگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر.

دەشڵێت: هیوادارین ساڵانی داهاتوو رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیاتر کەم ببنەوە.