شارەوانیی هەولێر شەش بڕیاری دەركرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

شارەوانیی هەولێر شەش بڕیاری دەركرد و دەیەوێت ئەو رێکارانە توندتر بکاتەوە، کە بۆ گۆڕینی نووسینی سەر تابلۆی بازرگانی گرتوویەتیە بەر و هەموویان دەکات بە زمانی کوردی، یەكێكی دیکە لە بڕیارەكان دەستپێكردنی هەڵمەتێكی تۆكمەیە بۆ گواستنەوەی سەگی بێلانە بۆ شەڵتەر بە شێوەیەكی خێرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، کە لە بارەی کۆبوونەوەیەکی رۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، هەنگاوەكانیش بۆ جێبەجێكردنی كار و پڕۆژەكان و قیرتاوكردنی شەقامەكان چڕدەكرێنەوە.

بڕیارەكانی كۆبوونەوەكە:

  • یەكەم:

دەستپێكردنی هەڵمەتێكی تۆكمە بۆ گواستنەوەی سەگی بێلانە بۆ شەڵتەر بە شێوەیەكی خێرا.

  • دووەم:

هەنگاونانی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی كار و پڕۆژەكان و قیرتاوكردنی شەقام لە سنووری گشت بەڕێوەبەرایەتییەكان.

  • سێیەم:

بایەخدان بە پارك و باخچەكان و زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە شەقامە گشتییەكان و كۆلانەكاندا.

  • چوارەم:

بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی تابلۆ و ریكلامەكانی بازرگانی هەروەها گۆڕینیان بۆ زمانی كوردی.

  • پێنجەم:

رێكخستنەوەی سەنتەری شار و گشت شۆستە و شەقامە گشتییەكان لە سەرپێچی و ناڕێكی بازاڕ بە شێوەیەكی گشتی و بناغەیی.

  • شەشەم:

چارەسەكردن و كۆكردنەوەی بەردەوامی  زبڵ و پاشماوەكان لە سنووری گشت شارەوانییەكاندا .