برنجه بایه‌عیه‌كه‌ی كه‌ركوك دزرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له كه‌ركوك برنجی بایه‌عی له كۆگاكانی حكومه‌ت ده‌دزرێت و له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت.
نووسینگه‌ی كه‌ركوكی ئه‌م دەستەیه، له رێگه‌ى به‌دواداچونێكیاندا تۆرێکی دزینی برنجی بایەعیان بۆ ئاشکرابووه، كە برنجه‌كه لە کۆگاکانی حكومه‌ت كه سه‌ر به کۆمپانیای گشتی مادە خۆراکییەکانی کەرکووکه دیارنامێنێت و لە بازاڕەکانیشدا دەفرۆشرێتەوە.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئیتیحادى بڵاوكرده‌وه، به فه‌رمانی دادوه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێكهێناوه، لیژنه‌كه دوای سەردانیکردنیان بۆ کۆگای بازاڕەکانی ماددە خۆراکییەکان لە شارەکە دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆر لە برنجی بایەعی لەو بازاڕانەدا بوونی هەیە و لەلایەن دووکاندارانەوە کڕاونەتەوە.
لەسەر کیسەی ئه‌و برنجه‌ى له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێته‌وه نووسراوه، (تایبەت بە كۆمپانیای گشتی ماددە خۆراکییەکان دروستکراوە و فرۆشتنەوەی لەسەر نییە).
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، لە ڕێکارەکاندا کەسێکیان دەستبەسەر کردووە بە فەرمانی دادوەر و دانیناوە بەوەی کە ئەم برنجەی لە رێگەی نێوەندگیرێک و فەرمانبەرێکی وەزارەتی بازرگانی کڕیوەتەوە.
ده‌سته‌كه ده‌شڵێت، ئەو شوفێرەشیان گرتووە کە مادە خۆراکییەکەی گواستووەتەوە بۆ بازاڕە نێوخۆییەکانی شارەکە و ئه‌و كه‌سانه بەپێی ماددە و بڕگەکانی یاسای 11/444 سزادانی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ركراون.