چ کاتێک کارتی نیشتیمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو دەردەکرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

منداڵانی تازە لەدایکبوو لە دوای تەمەنی سێ مانگییەوە فۆڕمی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانیان بۆ پڕدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رێنمایی ئەو دایک و باوکانە دەکات کە دەیانەوێت کارتی نیشتیمانی بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان دەربهێنن، لە کاتی سەردانکردنیاندا ئەگەر خۆیان کارتی نیشتیمانیان هەبێت پێویستە کارتی زانیاریان پێبێت و ئەگەریش کارتەکەیان نەبوو ئەوا پێویستە رەگەزنامەی عێراقی، پیناسی باری شارستانی و کارتی زانیاریان پێبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، “هاوڵاتی دەتوانێ لە كۆمپانیای فۆڕمی خۆراك نووسراو بهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان داوای وێنەی تۆماری ئەلكترۆنی بكات بۆ منداڵەكەی بۆ زیادكردنی ناوی منداڵەكەی لە فۆڕمی خۆراك، تێچوەكەی تەنیا یەك هەزار دیناری عێراقییە و ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیمان راستەوخۆ داوای وێنەی تۆماری ئەلكترۆنی بكات بەبێ نوسراو ئەوە تێچووەكەی 10 هەزار دیناری عێراقییە”.