یەکێک لە قوتابیە یەکەمەکانی خورماتوو: جێگەی خوێندنم لە زستان و هاوینیشدا شیاو نەبوو
964+
سیروان خورشید
964 چووەتە ماڵی یەکێک لە قوتابیە یەکەمەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی خوێندنی کوردی لە قەزای دوزخورماتوو، شوێنی خوێندن و کۆششکردنی ئەوەندە شیاو نەبوو کە بتوانێت نمرەیەکی بەرز بەدەستبهێنێت، بەڵام بەدەستیهێنا.
قوتابییەکە ناوی عەلی ئەحمەدە و توانیویەتی کۆنمرەی 95.14 لەسەر ئاستی قەزاکەی بەدەستبهێنێت.
ئەو وتی، شوێنی خوێندنەکەی بە زستاندا ئاوی تێچووە و لە هاوینیشدا هێندە گەرم بووە کە ناچار بووە ئێواران دەستپێبکات.