لە بەردەڕەش

یارییه‌كی كۆتایی به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی باوكی یاریزانێك دواخرا

+964
زەید کۆچەر-دهۆک

ناوەندی وەرزش و لاوانی بەردەڕەش كۆتایی به‌ پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی سه‌رمێز هێنا و ئیبراهیم خه‌سرۆ بووه‌ پاڵه‌وان، یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیی تێسنیش بە هۆی نەخۆشکەوتنی باوکی یاریزانێک دواخرا.

ئەمڕۆ یاریی کۆتایی له‌ نێوان دوو یاریزانی قەزای بەردەڕەش له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی سه‌رمێز بەڕێوەچوو، كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی قه‌زاكه‌ سازكرابوو، تێیدا ئیبراهیم خه‌سرۆ بووه‌ پاڵه‌وان، دوای بردنه‌وه‌ی له‌ پێروان کەریم به‌ 3-0.

عه‌گید ساڵح بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، “لە ناوەندەکەماندا چەندان خول بۆ گەنجان ئەنجام درا، له‌وانه‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی تۆپی سه‌رمێز و تێنس”.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی سه‌رمێزدا 32 یاریزان به‌شدار بوون.

عه‌گید سالح وتیشی، بڕیار بوو ئەمڕۆ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنس ئەنجام بدرێت، بەڵام یەکێک لە یاریزانەکانی یاریی كۆتایی، بەهۆی ئەوەی باوکی دۆخی تەندروستی باش نییه‌، یارییه‌كه‌ دواخرا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ناو