بۆ دروستکردنی خانوو زیاتر لە 300 داریان بڕیەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دوو کەس لە ناوچەی سەرسنگی پارێزگای دهۆک، دەستەکەیان کەشف بووە، زانراوە دەیان داریان بڕیوەتەوە، لەسەر ئەوە هێزە ئەمنییەکان چاوەڕێی فەرمانی دادگان تا دەستگیریان بکەن.
ئەو دوو کەسە تۆمەتبار دەکرێن بە بڕینەوەی زیاتر لە 300 دار بە مەبەستی دروستکردنی خانوو لە گوندێکی سەر بە قەزای سەرسنگ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.8.2023، رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، رۆژی یەکشەممە لە دادگا بڕیار لە چارنووسی ئەو دوو کەسە دەدرێت، کە تۆمەتبار دەکرێن.
بە پێی ئامارەکانی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 کەس لەسەر بڕینەوەی دار لە سنووری پارێزگای دهۆکدا دەستگیر کراون.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر