لە شەقڵاوە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێڵەکەت بکە
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لەمەودوا شۆفێران دەتوانن لە سەنتەری پشکنینی هاتوچۆی شەقڵاوە، پشکنین بۆ ئۆتۆمبێڵەکانیان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 13.8.2023 شۆفێران دەتوانن پشکنین لە سەنتەری شەقڵاوە ئەنجام بدەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکارییە، سەنتەرەکە بۆ (هەزە و پشکنین)ە، شۆفێران کاتێک لەو سەنتەرە پشکنین دەکەن پێویست ناکات ئۆتۆمبێڵەکانیان بهێنن بۆ مامەڵەی مۆڵەت یان ساڵیانە.
فازڵ حاجی دەڵێت، کردنەوەی سەنتەری پشکنینی شەقڵاوە، فشار لەسەر سەنتەرەکانی پشکنینی هەولێر کەمدەکاتەوە.
پارێزگای هەولێر پێنج سەنتەری پشکنینی ئۆتۆمبێڵی هەیە، سێیانیان لە هەولێر و یەکێک لە کۆیە و یەکێکی دیکەیان لە سۆران، سەنتەری پشکنینی شەقڵاوە دەبێتە شەشەم سەنتەر.