پلەکانی گەرمای روویان لە دابەزینە

964+

فەرمان سادق

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و لای ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.

بەگوێرەی تۆماری پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە سەتەلایتی مۆبایلەوە، لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما تاوەکو چوار پلە روو لە دابەزین دەکەن.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.8.2023
کەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با/ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10–20) کم/ک دەبێت، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەروى 25 کم/ک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7 – 9)کم دەبێت.

هەینی 11.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لەکاتەکانی ئێوارە.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10–20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (6 – 8)کم دەبێت.
پلەکانى گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنیا لە ناوچە شاخاوویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 48 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 45 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى