نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین 63 کارمەندی پێویستە

+964
ژێوار خدر – راپەڕین

بینای نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە لە قۆناغی تەواوبووندایە و پێویستی بە 63 کارمەند هەیە لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و بۆ جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتیان.

تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، بە 964ـی وت: نەخۆشخانەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و نزیکەی %90-%95ـی کارەکانی بە کۆتا گەیشتووە و بەم نزیکانە بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

وتیشی، “ئێمە لە ئێستاوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین پێش تەواوبوونی کارەکان، کارمەندەکانمان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی بێ دواکەوتن کاری هاوڵاتیان جێبەجێ بکرێت”.

964 زانیویەتی ئەو پسپۆڕییانەی کە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە پێویستی دەبن، بریتین لە هەر یەک لە پسپۆڕییەکانی پەرستاری و دەرمانساز و سڕکردن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا