ئۆتۆمبێڵێک لە رێگەی هامڵتۆن وەرگەڕا

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

لە چەمچەماڵەوە هاتبوون، لەسەر پردی حافیز لە رێگەی هامڵتۆن ئۆتۆمبێڵەکەیان وەرگەڕا و منداڵێکی پێنج ساڵانە گیانی لەدەست دا.

ئەو خێزانەی لە ناو ئۆتۆمبێڵەکەدا بوون، ژمارەیان چوار کەس بووە، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە.

پزیشکی ئێشکگری فریاکەوتنی سۆران بە 964ی وت،”کەمێک بەر له ئێستا چوار کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، یەکێک لە منداڵەکانیان گیانی لەدەستدا بوو.

بە وتەی ئەو پزیشکە، “دایکی منداڵەکان تەندروستی جێگر نییە، باوک و منداڵێکی دیکەیان تەندروستیان باشترە، چارەسەری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداون، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بیاننێرین بۆ شاری هەولێر”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی