نزیکەی 15 کاتژمێرە شارباژێڕ دەسووتێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ئێوارەی دوێنێوە ئاگرێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە گوندی بارێ و نزیکەی 15 کاتژمێرە بەردەوامە.
گوندی بارێ، دەکەوێتە سنووری قەزای شارباژێڕ لە سنووری ناحیەی سیوەیل و هاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی سەربەرد و بێورێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی پێنج هەزار دۆنم زەوی سووتاوە و پۆلیسی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەیەن.
مقەدەم کارزان نورەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە 964 وت، سەرچاوەی ئاگرەکە لە وڵاتی ئێرانەوە بووە، هەریەکە لەگوندەکانی بارێ و بارێ بچوکی گرتووەتەوە.
تا ئەم ساتە ئاگرەکە بەردەوامە، کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەمە بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لەو شوێنەدا، چونکە ناوچەیەکی سنوریە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق