زاخۆ.. 35 قوتابخانە نۆژەندەکرێنەوە و 5 دانەش دروست دەکرێن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە سنوری ئیدارەت سەربەخۆی زاخۆ پێنج قوتابخانەی نوێ دەروستدەکرێن و 35 قوتابخانەش نوژەندەکرێنەوە.

دوای سەربەخۆ بوونی ئیدارەی زاخۆ و بوون بە قەزای باتیفا زۆرێک لە قوتابخانەکانی ئەو شوێنانە نۆژەنکرانەوە و هەوڵدراوە ئەو شوێنانەشی قوتابخانەی نییە دروستبکرێن.

ئیبراهیم ئەنوەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی زاخۆ بە 964ـی وت، هەوڵدەدەن بۆشایی نەبوونی قوتابخانە لە هەموو گەڕەک و ناحیە و گوندێک پڕبکەنەوە، ئەو قوتابخانەنەیشی نۆژەن دەکرێنەوە زۆربەیان پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن تەواو دەبن.

وتیشی، زۆر بەی ئەو قوتابخانەنە لە گەڕەک و ناوچەکانی دەرەوەی شارن و بە تایبەت گوندەکان زۆر سوودی لێ وەردەگرن، وتابخانەکان دەکەونە ناوچەکانی هیزاوا، حەسەن ئاوا، خرابابک، شقا و بەشێکیشیان لە ناو سەنتەری شارن.

سەبارەت دابینکردنی مامۆستاو وانە بێژ بۆ ئەو قوتابخانانە بەڕێوەبەری پەروەردە وتی، لەبەر ئەوەی رۆژانی شەممە کراوە بە پشوو ئەو لۆدە زۆرە نامێنێت لەسەر مامۆستایان و رێژەی وانەکان کەمبوونەتەوە، وانەبێژەکانیش دابەش دەکەن بەسەر ئەو قوتابخانانە و ئەگەر پێویست بوو وانەبێژ دادەنێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی