گه‌شتیارێك له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ گیانی له‌ ده‌ست دا

+964
ئاسۆ وه‌رتی – سۆران

گه‌شتیارێك ئه‌مشه‌و له‌ هاوینه‌هه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 ته‌رمی گه‌شتیاره‌كه‌ ئێستا له‌ پزیشكی دادیی سۆرانه‌.

گه‌شتیاره‌كه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌، له‌سه‌ر شاخی گه‌لی عه‌لی به‌گ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ره‌وه‌ند هاودیانی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سۆران زانیارییه‌كانی بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه‌ و وتیشی، هێشتا كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا