بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین - وێنە: 964
ژینگەپارێزانی تەندروستی راپەڕین داوای موچەی سێ مانگیان دەکەن
964+
پێشەوا محەمەد
کارمەندە پاکكەرەوەکانی تەندروستی راپەڕین داوای سێ موچەیان دەکەن، کە پێیان نەدراوە و کۆمپانیاکەش لە کارکردن وەستاوە.
ژمارەیان نزیکەی 250 کارمەندە و موچەکەیان هی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، یەک و دووی ئەمساڵە.
لە مانگی سێی ئەمساڵەوە کۆمپانیایەکی دیکە کارەکەی گرتووەتە ئەستۆ و موچە بە کارمەندەکانی پاکەرەوە دەدات.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو کارمەندانە هانایان بۆ ئەوان بردووە و ئەوانیش لای خۆیانەوە هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بۆ گێڕانەوەی موچەکانیان.