چوار کەس گیانیان لە دەست دا
به هۆی داخرانی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
+964
هونه‌ر فارس
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ له چیای به‌رانان روویداوه و به‌م هۆیه‌وه تا ئێستا به پێی زانیارییه‌كان چوار كه‌س گیانیاه له‌ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئۆتۆمبێلێكی نیسان سه‌نی به پێنج سه‌رنشینه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر بارهه‌ڵگرێك و به‌م هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، كه پیاوێك و ژنێك و دوو منداڵن، هه‌روه‌ها كهسێکی دیکەش هه‌ر له ناو سهنییهكهدا بریندار بووە، شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش سه‌لامه‌ته.
دوێنێ بڕیاردرا 48 كاتژمێر رێگه‌ی تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت، به‌مه‌ش رێگه‌ی چیای به‌رانان وه‌ك رێگه‌ی به‌دیل به‌كاردێت.
سلێمان محەمەد سەعید قایمقامی دەربەندیخان بۆ 964 پشتڕاستی كرده‌وه، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان له ده‌ست داوه و كه‌سێكیش برینداره، تەرمی مردووه‌كان ئێستا له پزیشكی دادی ده‌ربه‌ندیخانه.
هێشتا زانیاری دێت…