ته‌مموزیش ئاگرباران بوو

كۆیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى مانگى ئابی تۆماركرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یه‌كه‌مین حاڵه‌تى ئاگركه‌تنه‌وه‌ى مانگى ئاب له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ تۆماركرا، له‌كاتێكدا مانگى ته‌مموز بۆ كۆیه‌ ئاگرباران بوو و رۆژانه‌ زیاتر له‌ حاڵه‌تێكى لێى رووده‌دا.

به ‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌ماوه‌ى 30 رۆژى مانگى ته‌مموزى رابردوودا، له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ 47 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویان داوه‌‌.

بنکەی بەرگری شارستانی تەقتەق له‌ گوندی تەکەلتو، نوێترین حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ى تۆماركرد و به‌پێی راگه‌یاندراوێكی شارستانى كۆیه‌، توانراوه‌ به‌ زووترین كات ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت.

رووداوەکەى ئه‌م گونده‌ چه‌ند دۆنمێك پووش و په‌ڵاشی سووتاند،  بەڵام به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، چەندین دۆنم لەوەرگای ئاژەڵیان رزگاركردووه‌.

رۆژانه‌ له‌ كۆیه‌ زیاتر له‌ ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه...

رۆژانه‌ له‌ كۆیه‌ زیاتر له‌ ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌