به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه له‌تكه‌نۆك و فاسۆلیاى له‌گه‌ڵه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆراکی هەولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى دوومانگ به‌یه‌كه‌وه كردووه و ئه‌م مانگه‌ش له‌تكه‌نۆك و فاسۆلیا له‌گه‌ڵ به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژە بەوەده‌كات، بۆ بەشەخۆراکی مانگی شەش 40%ی زەیت دابەشکراوە، شەکریش 75%، دۆشاوی تەماتە 75% و برنجیش 100%دابەشکراوە.
ده‌شڵێت، بەشەخۆراکی مانگی حەوت، فاسۆلیا و لەتکەنۆکى له‌گه‌ڵدایه و تائێستا توانراوه 75% بەسەر چەندین بریکار دابەشبکرێت.
ئه‌و بەشەخۆراکه‌ی مانگانە كه پێویسته به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكرێت، بریتییه لە برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر و لەتکە نۆک و نیسک.
پێشتریش نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە 964ـى راگه‌یاندبوو، هه‌رچی بەشە خۆراکێك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆیان بێت، دوای پشکنین دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.