شروبێکی منداڵانیش قەدەغەکرا
پیاوێک هاوسەرەکانی کوشت و کچێک مووی قژی دەخوات
964+
ژووری هەواڵ
– سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێک لە گەڕەکی کانی قەزای سۆران دوو هاوسەری خۆی بە تاپڕ کوشت، کە بە هەردووکیانەوە حەوت منداڵیان لە دوا بەجێماوە.
– لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی نەشتەرگەری گەدە بۆ کچێکی 21 ساڵە کرا و تۆپەڵێک موویان تیا دەرهێنا، دکتۆرەکان دەڵێن قژی خۆی بووە و چەند ساڵە خواردوویەتی.
– کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما وەک خۆیان دەبن، بهڵام سبهی یەکشەممە 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت و جەوەکەی تۆزێ خۆش دەبێت.
– کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێمی کوردستان شروبی کۆڵد ئاوتی منداڵانی قەدەغەکرد، تاوەکو ئەوکاتەی دەردەکەوێت زیانی نییە.