"بیرێک بە 500 مەتر دەگاتە ئاو"

کێشەی کەمئاوی بەرۆکی بەحرکە بەرنادا

964+

شۆرش عەبدوڵا

ناحیەی بەحرکە لە سنوری پارێزگای هەولێر یەکێکە لەو شوێنانەی کە کێشەی کەمئاوی هاوڵاتیانی ناحەیەکەی بێزار کردووە.

پەیامنێری 964 چووەتە ناحیەکە و لەسەر یەکێک لە بیرەکان کە فەرمانگەی ئاو خەریکی چاکسازین تیایدا زانیارییەکان دەگوازێتەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەحرکە بۆ 964 قسەدەکات و دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی کێشەی کەمئاوی لە بەحرکە کەمی کارەبایە ئەوان لە 24 کاتژمێردا پێویستیان بە پێدانی 20 کاتژمێر کارەبا هەیە تا کێشەی کەمئاوی چارەسەر بکەن.

وتیشی، پێشتر بیرێک بە 350 مەتر دەگەشتە ئاو، بەڵام ئێستا نابێت هیچ بیرێک لە 500 مەتر کەمتر بێت ئەگینا ئاوی نابێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەحرکە گلەیی لە هاوڵاتیانیش هەیە و دەڵێت، زۆر سەرپێچی دەکەن و ماڵ هەیە شەش بۆ 12 بۆری ئاوی بە نایاسایی راکێشاوە، هەروەها ماڵان پێوەری زیرەک نابەستن و ئاوێکی زۆر بە فیڕۆ دەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی