ساردکەرەوەکانی هەرێم توانای پاراستنی زیاتر لە 74 هەزار تۆن میوەیان هەیە

964+

فەهمی نەبی

داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەیدەخەن، هەرێمی کوردستان بەهۆی ساردکەرەوەکان، توانای پاراستنی 74 هەزار و 913 تۆن میوە و سەوزەیان هەیە.

لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان، 580 ساردکەرەوە هەن.

رەجەب عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، هەر وەرزەی چەند بەرهەمێک لەو ساردکەرەوانە هەڵدەگیرێن، ئێستا جوتیارانی هەرێم زیاتر پەتاتە لەو ساردکەرەوانە هەڵدەگرن.

بەوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر، نرخی هەڵگرتنی هەر کیلۆیەک پەتاتە لەو ساردکەرەوانە مانگانە بە 50 دینار بۆ 75 بۆ جوتیاران هەڵدەگیرێت.

لە پارێزگای هەولێر، 279 ساردکەرەوە هەیە، بەجۆرێک ئەو ژمارەیە توانای پاراستن و هەڵگرتنی 31 هەزار و 290 تۆن سەوزە و میوەی هەیە.
لە پارێزگای سلێمانی، 159 کۆگای ساردکەرەوە هەیە، بەگشتی توانای پاراستنی 17 هەزار و 831 تۆن سەوزە و میوەی هەیە.
لە پارێزگای دهۆک، 114 ساردکەرەوە هەیە، ئەو ژمارەیە توانای هەڵگرتنی 12 هەزار و 800 تۆن سەوزە و میوەی هەیە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، 24 ساردکەرەوە هەیە، ئەو ژمارەیە لە ساردکەرەوە، توانای هەڵگرتنی دوو هەزار و 692 تۆن سەوزە و میوەیان هەیە.
لە ئیدارەی گەرمیان، تەنیا چوار کۆگا هەیە، کە توانای هەڵگرتنی 10 هەزار و 300 تۆن سەوزە و میوەیان هەیە.