وەزارەتی پەروەردە سیستمی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت. وێنە :964
پەروەردەى ههرێم بە سیستمی ئەلیکترۆنی نووسراوەکان رایی دەکات
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
وەزارەتی پەروەردە سیستمی بەڕێوەبردنی نووسراوەکانی بە ئەلیکترۆنی راگەیاند و بۆ لەمەودوا هەر مامۆستایەک یا فەرمانبەرێک لە پەروەردەکهی خۆی مامەڵەیەکی هەبێت، پێویست ناکات لە شارێکەوە بچێت بۆ هەولێر و بۆ وەزارەت.
ئەوان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕەکەوە ئاراستەی دیوانی وەزارەتی بکەن بە شێوەی ئەلیکترۆنی، کاتێك دێتە دیوانی وەزارەت چاپناکرێت و ناخرێتە سەر کاغەز، بهڵكو دەنێردرێت بۆ ئەو بەشانەی مەبەست و پێویستن، هەموو قۆناغەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن تا واژۆکردنیش، چونکە فەرمانبەران واژۆیان وەرگیراوە، بە ئەلیکترۆنی دەنێردرێتەوە پەروەردە گشتیەکان.
زوهێر محهمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانی پەروەردەیی لە وەزارەت بە 964ـی وت، “ئەو سیستەمە دوو مانگە کاری پێدەکرێت و ماوەی سێ مانگیش کاری تێداکراوە تاوەکو سەرکەوتوو و بەردەستبووە”.
بهپێی ئهو زانیاریانهى كه 964 له وهزارهتى پهروهرده وهریگرتووه، ئەو سیستمە نزیکەی 200 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی پەروەردە لێی سوودمەند دەبن، پلانى وهزارهتیش ئهوهیه، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی تر، تا دوو ساڵی داهاتوو بگاته سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەکان حکومی و تایبەتەکان.